ئەفغانستان کۆگای نوێی بارهەڵگر لەسەر سنووری ئێران دەکاتەوە
وەزارەتی دارایی ئەفغانستان ڕایگەیاند، چوار کۆگای نوێی بارهەڵگریان لە دەروازەی سنووری ئیسلام قەلا لە پارێزگای هەرات کردووەتەوە.
کۆگاکان کە تێچووی ٧٨.٧ ملیۆن ئەفغانی (نزیکەی ١.١٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) بووە، بەپێی تایبەتمەندییە ستانداردەکان دروستکراون و ئێستا بە تەواوی کاردەکەن.
بەپێی بەیاننامەکە، هەر کۆگایەک دەتوانێت نزیکەی ٨ هەزار تۆن کاڵا لەخۆبگرێت.
هۆکاری دروستکردنی ئەو کۆگایانە لە دەروازەی سنووری ئیسلام قەلا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە سنوورەکە و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بازرگانییە.(İLKHA)

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی کشتوکاڵی فەلەستین ڕاگەیاند، سەهیۆنییەکانی داگیرکەر و چەتەکانی جوولەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٣ هەزار و ٤١٣ داریان بڕی.
ئەمڕۆ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا لە میامی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی قەتەر، میسر و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە ئەنجام دەدات.
ئیدارەی دۆنالد ترامپ لە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی نادیار تیروپشکی گرین کارتی ڕاگرت کە مافی ژیان و کارکردن لەو وڵاتە دەدات. بڕیاری ڕاگرتنی پرۆگرامەکە کە بە پرۆگرامی ڤیزەی کۆچبەرانی هەمەچەشنی (DV) ناسراوە، بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، فڕۆکەیەکی بازرگانی Cessna 550 Citation II لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ناوچەیی ستاتسڤیل کەوتە خوارەوە و پێنج لە شەش کەسی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.